ژنه نمايشكارێكى پاكستان خۆى كوشت
هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى لێكراوه
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى ئه‌و فشار و گێچهڵانهى له رێى ئينته‌رنێته‌وه رووبه‌ڕووى بوونه‌وه، ئانام تانولى ژنه نمايشكارى پاكستانى له ژوورى خه‌وتنى خۆى له ماڵه‌كه‌يان كه ده‌كه‌وێته شارى لاهورى پاكستان خۆى كوشت.
دايكى تانولى رايگه‌ياند، كچه‌كه‌م له ژێر فشارى ده‌روونى بووه و ئه‌و رۆژه‌ى خۆى كوشت، بڕيار بوو سه‌ردانى پزيشكى ده‌روونى بكات.
كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى پاكستان ده‌ڵێن هۆكارى خۆكوشتنى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى گرته‌ى ڤيديۆيى لێكراوه.
پۆليسى لاهور له ويلايه‌تى بنجابى باكوورى خۆرههڵانى پاكستان سه‌رقاڵى به‌دواداچوونى ئه‌و دۆسيهيهن.

.jpg)