ئه‌مه‌ريكا بۆ يه‌كه‌مجار ئێف35ى له‌ شه‌ڕدا به‌كارهێنا

بۆ يه‌كه‌مجار به‌ فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف35 بۆردومانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستانى كرد

K24 – هه‌ولێر:

سوپاى ئه‌مه‌ريكا بۆ يه‌كه‌مجار به‌ فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف35 بۆردومانى بزووتنه‌وه‌ى تاڵيبانى ئه‌فغانستانى كرد.

دوێنێ فڕۆكه‌ ئه‌مه‌ريكييه‌كان بۆردومانى تاڵيبانيان له‌ ويلايه‌تى قه‌نده‌هارى باشوورى ئه‌فغانستان كرد.

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا رايگه‌ياندووه‌، فڕۆكه‌كان له‌سه‌ر كه‌شتيگه‌لى (USSX) هه‌ڵفڕيون و كرده‌وه‌كه‌يان ئه‌نجامداوه‌.

به‌ گوێره‌ى زانيارى ئاژانسى فرانس پرێس، له‌ مانگى ئايارى رابردوودا ئيسرائيل بۆ يه‌كه‌مجار ئه‌و جۆره‌ فڕۆكه‌ نوێيه‌ى بۆ ئه‌نجامدانى هێرشى ئاسمانى به‌كارهێناوه‌.

پرۆژه‌ى درووستكردنى ئێف35 400 مليار دۆلارى بۆ ته‌رخانكراوه‌ و بڕياره‌ له‌ چه‌ند ده‌يه‌ى داهاتوودا 2500 فڕۆكه‌ى له‌و جۆره‌ درووست بكرێن.

ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ مه‌زنده‌ ده‌كرێت تا 2070 به‌رده‌وام بێت له‌ خزمه‌ت.

سه‌رچاوه‌: فرانس پرێس

ئ.ر