ئه‌مه‌ريكا و شه‌ش وڵات داواى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ سووريا ده‌كه‌ن
داوايان كرد په‌له بكرێت له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ سووريا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ريكا، به‌ريتانيا، ئه‌ڵمانيا، فه‌ره‌نسا، ميسر، ئه‌رده‌ن، سعوودييه و نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان داوايان كرد په‌له بكرێت له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورێكى نوێ بۆ سووريا.
ستيڤان ديمستۆرا، رايگه‌ياند، وڵاتانى به‌شدار له ئه‌ستانا، وتوێژيان له‌گه‌ڵ كردووه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لايه‌ك په‌له بكه‌ن له نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا.
ئه‌و حه‌وت وڵاته، له به‌ياننامه‌يه‌كى هاوبه‌شدا كه دوێنێ له لايه‌ن وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه بڵاوكرايه‌وه، داوايان له ديمستۆرا كردووه هه‌وڵه‌كانى چڕ بكاته‌وه بۆ نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوورى نوێى سووريا.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر