چاوشئۆغڵۆ: رێككه‌وتنى ئيدلب سه‌ركه‌وتنى پوتن و ئه‌ردۆغانه‌

ئێران به‌ هێزێكى زۆره‌وه‌ پشتيونى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كرد

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، رايگه‌ياند، رێككه‌وتنى ئيدلب سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكى رووسيا، ڤلاديمێر پون.

گوتيشى: كۆمارى ئيسلامى ئێران به‌ هێزێكى زۆره‌وه‌ پشتيونى له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ كرد.

هه‌روه‌ها گوتى: توركيا پشتيوانى له‌ پرۆسه‌ى سياسى سووريا ده‌كات و هاوكارى پرۆسه‌ى نووسينه‌وه‌ى ده‌ستوور ده‌كات.

روونيشيكرده‌وه‌، شاندى توركيا له‌ نيويۆرك 32 كۆبوونه‌وه‌ى له‌ په‌راوێزى كاره‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ئه‌نجامداوه‌.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، دوێنێ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا بۆ تاوتوێكردنى ره‌وشى ئيدلب كۆبوونه‌وه‌

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، هه‌ريه‌ك له‌ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ئێران و توركيا پرسى ئيدلب و چاره‌نووسى پرۆسه‌ى سياسيان له‌ سووريا تاوتوێكردووه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسى داماڵينى چه‌ك و پێكهێنانى ناوچه‌يه‌كى ئاراميان له‌ سووريا تاوتوێكرد.

رۆژى 17ى ئه‌م مانگه‌ له‌ سوچى رووسيا هه‌ريه‌ك له‌ ڤلاديمێر پوتن و ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رێككه‌وتن له‌سه‌ر داماڵينى چه‌ك له‌ ئيدلب و درووستكردنى ناوچه‌يه‌كى ئارام.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ

ئ.ر