شاره‌زايه‌كى رووسى: سووريا دابه‌ش بووه بۆ سێ پارچه
ئه‌مه‌ريكا نايه‌وێت رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست سه‌قامگير بێت
K24 – هه‌ولێر:
نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى، ميخائيل خوداريونوك، له ژێر ناونيشانى "شه‌ڕێكى بێ كۆتا: كه‌ى ئه‌مه‌ريكا سووريا به‌جێده‌هێڵێت" وتارێكى له رۆژنامه‌ى (گازيتارو) بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا سه‌رنجى خۆى له باره‌ى پرسى مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا خستووه‌ته‌ڕوو.
له وتاره‌كه‌دا هاتووه:
راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، جۆن بۆڵتۆن رايگه‌ياند، ئه‌مه‌ريكا له سووريا ناكشێته‌وه تا ئێران هێزه‌كانى له‌و وڵاته ده‌كێشێته‌وه.
ئێستا له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا، 2200 سه‌رباز و فه‌رمانده‌ى ئه‌مه‌ريكا له بنكه سه‌ربازييه‌كاندا ئه‌ركه‌كانيان راده‌په‌ڕێنن.
يه‌لينا سوبۆنينا، راوێژكارى به‌ڕێوبه‌رى په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه‌كان رايگه‌ياندووه، تا فشار له‌سه‌ر ئێران زياتر بێت، تاران زۆرتر مه‌يلى مانه‌وه‌ى له سووريا و ناوچه‌كانى ديكه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌بێت.
ئه‌و پێى وايه، ستراتيژى ئه‌مه‌ريكا دژ يه‌كه، له لايه‌كه‌وه ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت هه‌ژموونى ئێران له‌و ناوچه‌يه لاواز بكه‌ن، له لايه‌كى ديكه‌وه هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌يكات دژى ئه‌وه‌يه. ئه‌مه‌ش يه‌ك راڤه هه‌ڵده‌گرێت، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه ئه‌مه‌ريكييه‌كان هيچ بايه‌خێك بۆ سه‌قامگيرى ره‌وشى سياسى و سه‌ربازى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دانانێن و ئه‌وان ته‌نيا يه‌ك شتيان ده‌وێت، ئه‌ويش گره‌و كردنه له‌سه‌ر نانه‌وه‌ى ململانێى چه‌كدارى ناوچه‌كه.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه توێژه‌رى ناوه‌ندى توێژينه‌وه‌ى وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوور له په‌يمانگه‌ى توێژينه‌وه خۆرهه‌ڵاتييه‌كانى سه‌ر به ئه‌كاديمياى زانسته رووسييه‌كان، ڤلاديمێر ساجين، رايگه‌ياند، ئه‌و ره‌وشه‌ى هه‌يه، به كرده‌وه سووريا دابه‌ش بووه بۆ ناوچه‌كانى هه‌ژموون. به كرده‌وه سووريا به‌لانى كه‌مه‌وه بۆ سێ به‌ش دابه‌ش كراوه.
ناوچه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى فورات، ناوچه‌ى هه‌ژموونى ئه‌مه‌ريكان، له‌وانه پارێزگاى ئيدلبيش ده‌گرێته‌وه. بێ هيچ گومانێك ناوچه‌ى هه‌ژموونى توركياش هه‌ن. سه‌ره‌ڕاى رێككه‌وتنه‌كانى نێوان رووسيا و توركيا، هه‌موو ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ناوچه‌ى هه‌ژموونى ئێران و هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌ده. له داهاتوويه‌كى نزيكدا هيچ يه‌ك له‌و لايه‌نانه ده‌ستبه‌ردارى ناوه‌نده‌كانى هه‌ژموونى خۆيان نابن.
سه‌باره‌ت به شيمانه‌ى كشانه‌وه‌ى يه‌كه‌كانى سه‌ر به ئێران، ئه‌وه پرسێكه ده‌كرێت راسته‌وخۆ وابه‌سته بێت به سزاكانى ئه‌مه‌ريكا دژ به كۆمارى ئيسلامى ئێران. كه بوونه‌ته هۆى درووستبوونى كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئابوورى ئێران. ئه‌وه‌ى ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌يه، ئايا ئێران توانا و سه‌رچاوه‌ى دارايى و هێزى هه‌يه پارێزگارى له مانه‌وه‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى له ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات..؟
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر