كۆمیسیۆن: كاتی ده‌نگدان درێژ ناكرێته‌وه
كاتژمێر 6ی ئێواره بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن

K24 - هه‌ولێر:
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێر 6ی ئێواره بنكه‌كانی ده‌نگدان داده‌خرێن و پێویست ناكات كاتی ده‌نگدان درێژ بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2018، پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت، بۆ هه‌ڵبژاردنی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
تا ئێستاش ژماره‌یه‌ك پێشێلكاری چ به‌رامبه‌ر به ده‌نگده‌ران و چ به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان له چه‌ند شوێنێكی جیاجیای هه‌رێمی كوردستان روویانداوه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك، له چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ولێر ژماره‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كان ناویان له تۆماری ده‌نگده‌راندا نه‌بووه و به‌هۆیه‌وه نه‌یانتوانیوه ده‌نگ بده‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له كۆمیسیۆنی باڵا ئاشكرای كرد، هه‌ر كه‌سێك یه‌كێك له‌و به‌ڵگانه‌ی پێ نه‌بێت كه پێشتر ئاماژه‌یان بۆ كراوه، وه‌كو هاووڵاتینامه (جنسیه)، پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی، ناتوانێت ده‌نگبدات.
ئ. م