ئه‌مه‌ریكا كونسۆڵخانه‌كه‌ی له به‌سره داده‌خات
هێشتا دۆخی به‌سره ناجێگیره
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی رۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا نه‌كراون، گواستییه‌وه، به‌هۆی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی باڵی به‌سه‌ر پارێزگای به‌سره‌دا كێشاوه، ئه‌مه‌ریكا بڕیاری داخستنی كونسۆڵخانه‌كه‌ی له‌و شاره داوه.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، تووڕه‌یی خه‌ڵكی به‌سره له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری، گه‌نده‌ڵی ئیداری، پیسبوونی ژینگه و ژه‌هراویبوونی ئاوی خواردنه‌وه، بووه هۆی هه‌ژاندنی شه‌قام و سازكردنی خۆپیشاندانی فراوان له سنووری ئه‌و پارێزگایه، له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیشدا توندوتیژی بوو به دیارده و به‌ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سوتاندنی ده‌یان باره‌گای حزبی حكوومی و چه‌كداری له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه.
H.B