به ڤیدیۆ.. شه‌به‌حێكی ئێف 35ی ئه‌مه‌ریكا تێكشكا
گرانترین فڕۆكه‌ی جیهانه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌نها یه‌ك رۆژ دوای به‌كارهێنانی له هێرشى ئاسمانی‌دا، هه‌واڵی تێكشكاندنی یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی شه‌به‌حی ئێف 35ی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی له جۆری ئێف 35ی نوێ تێكشكا.
ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه، كه به گرانترین فڕۆكه‌ی شه‌ڕكه‌ر داده‌نرێت له جیهان و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 85 ملیۆن دۆلار، بۆ یه‌كه‌مجار بۆ هێرشكردنه سه‌ر پێگه‌كانی تاڵیبان له ویلایه‌تی قه‌نده‌هاری باشووری ئه‌فغانستان به‌كارهاتووه.
وێبسایتی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی ئێف 35 بی، رۆژی هه‌ینی له نزیك بنكه‌ی پیاده‌ی سه‌ربازی شاری بیافۆرتی ویلایه‌تی كارۆلاینای باشوور تێكشكا، به‌ڵام فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی به په‌ره‌شووت به سه‌لامه‌تی گه‌یشتووه‌ته سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و فڕۆكه‌یه، به‌رهه‌می یه‌كگرتنی به‌هێزی 8 ده‌وڵه‌ته له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ دیزاین و درووستكردنه‌كه‌ی، ئه‌وانیش ئوسترالیا، به‌ریتانیا، دانیمار، ئیتاڵیا، كه‌نه‌دا، هۆڵه‌ندا، نه‌رویج و توركیان.
The scene one hour after a military plane crash five miles outside the Marine Corps Air Station in Beaufort. According to several news reports, the crash involved an F-35B https://t.co/cKzqzxCIJI pic.twitter.com/hIFHs3saBz
— Breaking Aviation News (@breakingavnews) September 28, 2018