ئه‌ڵمانيا: 10 هه‌زار چه‌كدارى ميليشياكان له ئيدلبن
رووبه‌رێكى فراوانى ئيدلب له ژێر ده‌ستى رێكخراوى قاعيده‌دايه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا رايگه‌ياند، له شارى ئيدلبدا 10 هه‌زار چه‌كدارى ميليشياكان هه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا، به‌هێزترين ميليشياكانى ئيدلب، هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شامه كه په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى له‌گه‌ڵ رێكخراوى قاعيده هه‌يه.
حكومه‌تى ئه‌ڵمانيا زانيارى ئه‌وه‌شى له‌به‌ر ده‌سته كه حزبى ئيسلامى توركستان، 1500 چه‌كدارى هه‌يه و هه‌روه‌ها رێكخراوى (حراس الدين)يش هه‌زار چه‌كدارى هه‌يه.
ئه‌ڵمانيا ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده به وردى زانيارى پشتڕاستكراو سه‌باره‌ت به داعش له ئيدلب له‌به‌ر ده‌ست نييه، به‌ڵام پێشبينى ده‌كرێت 300 چه‌كدارى داعش له‌و شاره هه‌بن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى ئه‌ڵمانيا راشيگه‌ياندووه، سه‌رجه‌م ئه‌و گرووپانه‌ى وابه‌سته‌ن به قاعيده‌وه، 5 هه‌زار و 500 چهكداريان هه‌يه، كه بههێزترينيان به‌ره‌ى رزگارى نيشتيمانييه.
هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام، كه به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده‌يه، به‌شێكى گه‌وره‌ى ئيدلبى له ژێر ده‌ستدايه و وه‌ك لقى سوورياى رێكخراوى قاعيده هه‌ژمار ده‌كرێت.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر