سەرۆك كۆمار دیار دەكرێت
دەنگ لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار دەدرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێ نەتواندرا، رێژەیی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار، تەواو بكرێت، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە كۆببێتەوە.
تائێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئامادەنیە لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان، یەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار یەكلابكرێتەوە، بۆیە ناچار لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی ھەڵدەبژێردرێت.
به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، پێویسته پارتی و یه‌كێتی یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق دیاری بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو حزبه نه‌یانتوانی له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردنی كاندیدێك بگه‌نه رێككه‌وتن، ئه‌وا هه‌ندێ رێككاری یاسایی هه‌ن ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه و له‌ناو په‌رله‌مان ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆدەبێتەوە.
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ئێوارەی دوێنێ نەتواندرا، رێژەیی یاسایی ئامادەبوونی پەرلەمانتاران، بۆ دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ پرسی ھەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، تەواو بكرێت، بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەم مەبەستە كۆببێتەوە.
تائێستا یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئامادەنیە لەگەڵ كوتلە كوردستانییەكان، یەك كاندیدی كورد بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلابكرێتەوە، بۆیە ناچار لە ئەنجوومەنی نوێنەران یەكێك لە كاندیدەكانی پارتی و یەكێتی ھەڵدەبژێردرێت.