فەرەنسا سامانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران سڕدەکات
دوو کەسی دیکەی ئێرانی سزادراون
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ سێشەممە، حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرایکرد کە سامانی وەزیری ئاسایش و هەواڵگیری (ئیتڵاعات) ئێرانی سڕکردووە.
رۆژنامەی گازێتی سەر بە حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرایکردووە، دوو کەسی ئێرانی و وەزیری ئیتڵاعاتی سەر بە ئێران لەلایەن فەرەنساوە سزادراون و سامانەکەیان سڕکراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی ستار، یەکێک لەو کەسانەی بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووە، ئەسەدوڵڵا ئەسەدییە کە پێشتر بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە فەرەنسا دەستگیرکرابوو.
H.J