فەرەنسا سامانی وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران سڕدەکات

دوو کەسی دیکەی ئێرانی سزادراون

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە، حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرایکرد کە سامانی وەزیری ئاسایش و هەواڵگیری (ئیتڵاعات) ئێرانی سڕکردووە.

رۆژنامەی گازێتی سەر بە حکوومەتی فەرەنسا ئاشکرایکردووە، دوو کەسی ئێرانی و وەزیری ئیتڵاعاتی سەر بە ئێران لەلایەن فەرەنساوە سزادراون و سامانەکەیان سڕکراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی دەیلی ستار، یەکێک لەو کەسانەی بڕیاری سزادانی بۆ دەرچووە، ئەسەدوڵڵا ئەسەدییە کە پێشتر بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە فەرەنسا دەستگیرکرابوو.

H.J