هاوارى كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار هۆڵی په‌رله‌مانی ته‌نی
رێگه به كاندیدانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌درا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌په‌رله‌مان ساز بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رێگه‌ی به كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار نه‌دا كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌ناو په‌رله‌مان ساز بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی ئاشكرایكرد، "فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رێگری له كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كرد و رێگه‌ی پێ نه‌دان كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له‌ناو په‌رله‌مان سازبكه‌ن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، دوای ئه‌و رێگریه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیایی، كه داواشی له كامێرامان و رۆژنامه‌نووسان كرد كامێراكانیان بكوژێننه‌وه و گرته و وێنه تۆماركراوه‌كانیش له‌سه‌ر كامێراكانیان بسڕنه‌وه، ده‌نگی ناڕه‌زایی كاندیدانی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ناو هۆڵی كۆنگره‌كان به‌رز بووه‌وه و قیژه و ژاوه‌ژاوێكی زۆر له‌ناو په‌رله‌مان درووست بوو.
زياتر له 20 كاندید كێبڕكێ له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق ده‌كه‌ن.
H.B