عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت راسپێردرا

سه‌رۆكى نوێى كۆمارى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق راسپارد

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكى نوێى كۆمارى عێراق، به‌رهه‌م ساڵح، عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق راسپارد.

ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، محه‌ممه‌د كه‌ربوولى، رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا و سوێندى ياسايى خوارد، به‌رهه‌م ساڵح، له‌ مه‌رسوومێكدا عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق راسپارد.