رووسیا سیستمی به‌رگری S-300 رادەستی سووریا دەكات
"49 ئامێری ته‌كنیكیی سه‌ربازیشمان راده‌ستی سووریا كردووه"
K24 - ھەولێر
سێرگی شۆیگو، وه‌زیری به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، سیستمی به‌رگری S-300یان راده‌ستی سووریا كردووه.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رووسیادا كه به سه‌رۆكایه‌تیی ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته به‌ڕێوه‌چوو. سێرگی شۆیگو، رێوشوێنه‌كانی سه‌ربازانی رووسیای بۆ زیادكردنی ئاسایشی خۆیان له سووریا روونكرده‌وه.
وه‌زیری به‌رگری رووسیا ئاشكرای كرد، سیستمی به‌رگری S-300یان راده‌ستی سووریا كردووه و گوتی: "سیستمی به‌رگری مووشه‌كیی S-300مان راده‌ستكرد. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا 49 ئامێری ته‌كنیكیی سه‌ربازیشمان راده‌ستكردووه".
له به‌رامبه‌ریشدا، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق و سووریا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی رووسیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر شه‌ڕی داعش له سووریا نابێت.
مانگی رابردوو فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازیی رووسی له‌جۆری İl-20 له‌سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست به 15 سه‌ربازه‌وه له‌لایه‌ن مووشه‌كه‌كانی سووریاوه خرایه‌خواره‌وه. رووسیا هێزی ئاسمانیی ئیسرائیلی به خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند، ئه‌و سیستمه به‌رگرییانه‌ی كه پێشتر له‌پێدانی به رژێمی سووریا پاشگه‌زبووبووه‌وه، راده‌ستیان ده‌كات.