عادل عه‌بدولمه‌هدى به نيازى پێكهێنانى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراته
نايه‌وێت وه‌زيره‌كانى له كه‌سايه‌تييه حزبييهكان بن
K24 – هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدى، راسپێردراو بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى عێراق، به نيازه كابينه‌يه‌كى ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت.
سه‌رچاوه‌يه‌كى سياسى ئاگادار به سايتى غه‌دپرێسى عێراقى راگه‌ياندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى به كوتله سياسييه‌كانى راگه‌ياندووه، ده‌يه‌وێت كابينه‌يه‌كى ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت و نايه‌وێت وه‌زيره‌كانى له كه‌سايه‌تييه حزبييهكان بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، راسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عيه‌ت بووه.
ئه‌وه‌شى وتووه: ئێران و ئه‌مه‌ريكا له يه‌ك كاتدا پشتيوانى له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سه‌ركرده شيعى و سوننى و كوردييه‌كانيش پشتيوانى لێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبيش پشتيوانيان بۆ ده‌ربڕيوه.
به گوێره‌ى ده‌ستوور، پێويسته عادل عه‌بدولمه‌هدى له ماوه‌ى 30 رۆژدا حكومه‌ت پێكبهێنێت.