پۆ‌مپێیۆ: پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق له هه‌ژموونی ئێران دوور بێت
واشنتۆن رێككه‌وتنی دۆستایه‌تی ساڵی 1955ی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق سه‌ربه‌خۆ بێت و له هه‌ژموونی ئێران دوور بێت، تارانیشی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ستی له‌و هێرشانه‌دا هه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئاماژه‌ی به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنێكی نێوان واشنتۆن و تارانیش كرد، كه له‌ساڵی 1955 له‌نێوان هه‌ردوولادا واژووكرابوو.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، پۆ‌مپێیۆ گوتی: "پێویسته حكوومه‌تی نوێی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌ربه‌خۆیی و نیشتمانی دامه‌زرێت و خۆی بڕیاری خۆی بدات نه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ببرێت"، دووپاتیشی كرده‌وه، "په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی خسته ئه‌ستۆی تاران، كه له عێراق له نوێنه‌رایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌كرێن و جه‌ختی كرده‌وه، "كۆماری ئیسلامی سه‌رچاوه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه له ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق ده‌كرێن، هه‌واڵگه‌ری ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه زۆر به‌هێزه. ده‌توانین به روونی ده‌ستی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی و شوێنكه‌وتووانی له‌و هێرشانه‌دا ببینین كه له‌دژی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام ده‌درێن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به ئێران پۆ‌مپێیۆ ئاشكرایكرد، "ئێستا وڵاته‌كه‌ی كار له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به په‌یماننامه‌ی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران ده‌كات، كه له‌ساڵی 1955 له‌نێوان واشنتۆن و تاران واژوو كرابوو".
H.B