ئه‌نقه‌ره: مانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ره‌وشه‌كه ئاڵۆز ده‌كات
توركيا له هه‌ر كاتێكدا به پێويستى بزانێت ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له سووريا ئه‌نجام ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا له‌و بڕوايه‌دايه، مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، گرژى له ناوچه‌كه درووست ده‌كات.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن، رايگه‌ياند، توركيا له هه‌ر كاتێكدا به پێويستى بزانێت ئۆپراسيۆنى سه‌ربازى له سووريا ئه‌نجام ده‌دات.
گوتيشى: توركيا چاوه‌ڕێى ئه‌وه له ئه‌مه‌ريكا ده‌كات، هاوكارييه‌كانى بۆ يه‌په‌گه و په‌يه‌ده رابگرێت.
ئيبراهيم كالن، هه‌ريه‌ك له هێزه‌كانى يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و پارتى يه‌كێتى ديموكراتى (په‌يه‌ده)ى به تيرۆريست وه‌سفكرد.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، توركيا له‌م ماوه‌ى دواييدا زۆر چالاكانه كه‌وتووه‌ته دژايه‌تى لايه‌نه كوردييه‌كان.
هه‌روه‌ها گوتى: "ئێمه ده‌زانين ئه‌مه‌ريكا مه‌به‌ستى ديكه‌ى هه‌يه له مانه‌وه‌ى له سووريا. به‌ڵام ئێمه پێمان وايه بوونى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ره‌وشى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر