پێنتاگۆن بڕيارێكى رووسيا به مه‌ترسيدار وه‌سفده‌كات
ره‌خنه‌ى توندى له رووسيا گرت
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ريكا(پێنتاگۆن)، ره‌خنه‌ى توندى له رووسيا گرت و پێدانى سيستمى مووشه‌كى ئێس300ى به سووريا به هه‌نگاوێكى مه‌ترسيدارى نابهرپرسيارانه وه‌سف كرد.
كه‌ناڵى سى ئێن ئێنى ئه‌مه‌ريكى بڵاويكرده‌وه، به‌رپرسانى پێنتاگۆن له‌و بڕوايه‌دان، جێگيركردنى سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس 300ى رووسى هه‌نگاوێكى نابهرپرسيارانهى رووسيايه.
له‌و باره‌يه‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ رايگه‌ياندبوو، ئه‌مه‌ريكا پێى وايه پێدانى ئه‌و سيستمه مووشه‌كييه به سووريا هه‌ڕه‌شه‌كانى سه‌ر سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست زياتر ده‌كات.
وه‌زيرى به‌رگرى رووسيا، سێرگى شويگۆ، رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو رايگه‌ياند، رووسيا 49 يه‌كه‌ى پێداويستى چه‌كى تايبه‌ت به سيستمى به‌رگرى مووشه‌كى ئێس300 راده‌ستى سووريا كردووه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر