حه‌لبووسی هۆشداری ده‌دات
عێراق رێگه به بوونی هیچ هێزێكی سه‌ربازی غه‌یره عێراقی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی نادات و ناسنامه‌ی عێراقیش عه‌ره‌بییه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سپۆتنیك عه‌ره‌بی، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه و له هه‌مان كاتیش‌دا رێز له سه‌روه‌ری ته‌واوی وڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان ده‌گرین.
سه‌باره‌ت به پرسیارێك له‌باره‌ی هاوسه‌نگی هه‌رێمایه‌تی كه پێگه‌ی جوگرافیای عێراق رۆڵێكی به‌رچاو له‌نێوان ئێران و وڵاتانی كه‌نداودا ده‌بینێت، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا حه‌لبووسی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: "عێراق هه‌رگیز نابێته به‌شێك له ململانێی سیاسی ناوچه‌كه، به‌تایبه‌ت كه به‌درێژایی ساڵانی رابردوو رووبه‌ڕووی كێشه‌گه‌لێك ببووه‌وه، كه‌دوایینیان جه‌نگی دژی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش بوو".
هه‌روه‌ها گوتی: "عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هاوبه‌ش بۆ سه‌رجه‌م كێشه‌كان ده‌كات، رێگه ناده‌ین خاكی عێراق بكرێته مه‌یدانی ململانێی سیاسی و هه‌رێمایه‌تییه‌كان، به‌ڵكو كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ین عێراق ببێته خاڵی به‌یه‌كگه‌یاندنی بۆچوونه‌كان و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشانه ده‌ده‌ین، كه به‌رۆكی عێراقی گرتووه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی له‌سه‌ر گه‌ل و خاكی عێراق هه‌بێت".
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ ده‌ستوه‌ردانێك له سه‌روه‌ری عێراق ناكرێت، عێراق رێز له هه‌ر وڵاتێك ده‌گرێت كه رێز له سه‌روه‌ری عێراق ده‌گرێت، ناشكرێت عێراق په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ وڵاتێكی هاوسنووری خۆی بپچڕێنێت، به‌ڵام رێگه‌شیان پێ نادات خاكی وڵاته‌كه‌مان بكه‌نه پردێك بۆ گه‌یشتن به لێدانی وڵاتانی دیكه و كار له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان ده‌كه‌ین", ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوان كۆماری ئیسلامی ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودیه، كه له‌ڕووی جوگرافییه‌وه عێراق كه‌وتووه‌ته نێوانیان.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا كه له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له میسر سازكرا، حه‌لبووسی جه‌ختی كرده‌وه، "عێراق رێگه به بوونی هیچ هێزێكی سه‌ربازی غه‌یره عێراقی له‌ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی نادات"، گوتیشی، "عێراق له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی پشكی وڵاتان له ئاوی نێوده‌وڵه‌تی كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئاویش ده‌كات، هه‌روه‌ك هه‌وڵیش ده‌ده‌ین له داهاتوودا گه‌نده‌ڵكاران رووبه‌ڕووی یاسا بكه‌ینه‌وه".
حه‌لبووسی جه‌ختیشی له‌سه‌ر پشتگیری په‌رله‌مان بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق كردووه و ئاشكارشیكرد، هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندی ئابووری و سیاسی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی چڕ ده‌كه‌ینه‌وه، ناسنامه‌ی عێراقیش عه‌ره‌بییه.
له‌وانه‌یه ئه‌م قسه‌ی حه‌لبووسی هۆشداریه‌كیش بێت بۆ ئه‌و نیازانه‌ی كه هه‌میشه ده‌گوترێت، ئێران هه‌وڵ ده‌دات عێراق له باوه‌شی عه‌ره‌بایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ربهێنێت و بیخاته لانه‌یه‌كی تایفی كه مه‌زهه‌بگه‌رایی شیعه‌یه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه، كه "عێراق له‌م قۆناغه‌دا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین ته‌حه‌دییات بووه‌ته‌وه و پێویسته كار بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ، هه‌رێم و جیهان بكات".
حه‌لبووسی گوتی: "له داهاتوودا گرنگیدان به توێژی گه‌نجان له‌پێشینه‌ی كاره‌كانمان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دیدی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی عێراقه".
H.B