ئاوی پیسی به‌سره باڵیۆزێكی ژه‌هراویكرد
هه‌واڵه‌كه له میدیا عێراقییه‌كان ده‌نگیداوه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
به‌خۆی خواردنه‌وه‌ی ئاوی پیسی به‌سره، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق تووشی ژه‌هراویبوون بووه و به‌هۆیه‌وه نه‌خۆشكه‌وتووه.
رامۆن بلێكوا، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه رایگه‌یاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ نه‌خۆشكه‌وتووه، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی دواخستووه و نه‌یتوانیوه به‌شدارییان تێدا بكات.
وه‌ك له تویته‌ره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ كردووه، هۆكاری نهخشكهوتنهكهی له‌لایه‌ن پزیشكانی یونیسێفه‌وه ده‌ستنیشانكراوه، كه هۆكاره‌كه‌ی ئاوی پیسی به‌سره بووه.
نه‌خۆشكه‌وتن و ژه‌هراویبوونی ئه‌م باڵیۆزه، له میدیا عێراقییه‌كان ده‌نگیداوه‌ته‌وه و خۆیشی له تویته‌ره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، تا ئێستا نه‌یده‌ویست هاوخه‌می خۆی بۆ خه‌ڵكی به‌سره به‌هۆی پیسبوونی ئاوه‌كه‌یان ده‌رببڕێت و له گرفته‌كه‌یان تێنه‌گه‌یشتووه و نووسیویه‌تی: "به‌ڵام ئێستا ده‌زانم هه‌ستتان چۆنه".
به گوێره‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرووستی به‌سره، ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌و پارێزگایه به شێوه‌یه‌كی 100% پیس بووه و به كه‌ڵكی خواردنه‌وه نایه‌ت، وێڕای خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی هاووڵاتییانی پارێزگاكه، تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.

<blockquote class="twitter-tweet" data-lang="en"><p lang="en" dir="ltr">Thanks to all that have checked on my health . I did fell sick this morning and had to cancel several meetings. UNICEF doctor diagnosed the cause as water pollution. I did not intended to take my solidarity with the people of Basra that far, but certainly now share how you feel. <a href="https://t.co/sVISaLzbGB">pic.twitter.com/sVISaLzbGB</a></p>— Ramon Blecua (@EUAmbIraq) <a href="https://twitter.com/EUAmbIraq/status/1047862570416140288?ref_src=twsrc%5Etfw">October 4, 2018</a></blockquote>
<script async src="https://platform.twitter.com/widgets.js" charset="utf-8"></script>
ئ. م