ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر سزادانی توركیا به‌رده‌وامه
سزاكان به‌هۆی كۆریای باكووره‌وه‌یه
K24- هه‌ولێر:
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سزای نوێ كه په‌یوه‌ندییان به كۆریای باشووره‌وه هه‌یه، به‌سه‌ر كۆمانیایه‌ك و چه‌ند كه‌سێكی توركیادا سه‌پاندووه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كۆمپانیای "SIA Falcon International Group"ی توركی كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ناوی له لیستی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه‌دا هاتووه كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یانگرێته‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز كۆریای باكوور سزای نوییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه, به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به‌ناو و ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌س و به‌رپرسانه بكات، كه سزاكه ده‌یانگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی سه‌پاندنی سزای خنكێنه‌ر به‌سه‌ر كۆریای باكووردا كردبوو.
پێشتریش ئه‌مه‌ریكا سزای ئابووری به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س و كۆمپانیای توركیدا سه‌پاندووه.
H.B