ئه‌ردۆغان: ريفراندۆم ده‌كه‌ين
به زوويى ده‌ست به گرتنه‌به‌رى رێككاره‌كان ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، بۆ يهكلاكردنهوهى پرسى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
سه‌رۆكى توركيا نيگه‌رانى خۆى سه‌باره‌ت به سياسه‌تى دژايه‌تيكردنى موسڵمانان له لايه‌ن ئهوروپاييهكانهوه ده‌ربڕى.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ته‌ره‌ته ئينگليزى، گوتى: ئه‌گه‌ر دانووستانه‌كانمان له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا به‌م جۆره بن، ئێمه ريفراندۆم ئه‌نجام ده‌ده‌ين.
گوتيشى: ئه‌گه‌ر ببينه ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، توركيا زۆر شتى پێيه بۆ يه‌كێتى ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه له 2018ين، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێى چوونه ناو يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌كه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌گه‌ر بڕيارى ريفراندۆم بده‌ين، ئه‌وا به زوويى ده‌ست به گرتنه‌به‌رى رێككاره‌كان ده‌كه‌ين.
سه‌رۆكى توركيا باسى له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك وڵاتى ئه‌ندامى يه‌كێتى ئه‌وروپا، دژايهتى موسڵمانان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته سه‌رچاوه‌ى نيگه‌رانييان كه چۆن وڵاتێكى موسڵمان ببێته ئه‌ندامى يه‌كێتييه‌كه‌يان.
له 2005ه‌وه پرۆسه‌ى دانووستان بۆ وه‌رگرتنى توركيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ستيپێكردووه.