سوپاى ئه‌مه‌ريكا: نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وينه شه‌ڕه‌وه
سه‌رنجمان له‌سه‌ر شه‌ڕ چڕ نه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتيل، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌يى ناوه‌ندى ئه‌مه‌ريكا، له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رايگه‌ياند، نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌وينه شه‌ڕه‌وه.
ڤۆتيل له پێنتاگۆن به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌ياند، ئێمه سه‌رنجمان له‌سه‌ر شه‌ڕ چڕ نه‌كردووه‌ته‌وه و له‌و بڕوايه‌دام ئێمه شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ ئێران ناوێت.
پێشتريش، جۆن بۆڵتن، راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، رايگه‌ياندبوو، هێزه‌كانمان له سووريا ناكشێنه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى ئێران له سووريا بێت.
بۆڵتن هه‌ڕه‌شه‌ى له ئێرانيش كردبوو، كه باجێكى قورس ده‌دات، ئه‌گه‌ر هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى بكات.
ئه‌م لێدوانانه دواى ئه‌وه دێن، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا، مايك پۆمپيۆ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى دۆستايه‌تى ئێران و ئه‌مه‌ريكاى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، كه له 1955 واژوويان له‌سه‌ر كردبوو.
ڤۆتێل له به‌شێكى ديكه‌ى قسه‌كانيدا رايگه‌ياندبوو، ئه‌مه‌ريكا له ئێستادا له رووى ديپلۆماسى و ئابوورييه‌وه فشاره‌كانى بۆ سه‌ر ئێران چڕ كردووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به مووشه‌كبارانكردنى سوورياش له لايه‌ن ئێرانه‌وه، ڤۆتێل ئاشكرايكرد، به هۆى ئه‌وه‌ى ئێران هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌و هێرشانه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، هێزه‌كانيان له سووريا كه‌وتوونه‌ته مهترسييهوه.