ئه‌ردۆغان: له سووريا ناكشێينه‌وه
تا گه‌لى سووريا ده‌رفه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى بۆ نه‌ڕه‌خسێت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، سوپاى توركيا له سووريا ناكشێته‌وه تا گه‌لى سووريا ده‌رفه‌تى هه‌ڵبژاردنى سه‌رتاسه‌رى بۆ نه‌ڕه‌خسێت.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى توركيا رايگه‌ياندووه، ئێمه ئه‌و كاته له سووريا ده‌چينه ده‌ره‌وه، كه گه‌لى سووريا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدات و ده‌سه‌ڵاتێكى نوێ هه‌ڵبژێرێت.
توركيا به پاساوى پاراستنى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى وڵاته‌كه‌ى و سه‌ركوتكردنى يه‌په‌گه و په‌يه‌ده له‌شكركێشى بۆ سه‌ر خاكى سووريا ئه‌نجامداوه و به‌شێكى ناوچه‌كانى باكوورى سوورياى داگيركردووه.
له ده‌ستپێكى شه‌ڕى ناوخۆيى له سووريا، له ئازارى 2011ه‌وه ئه‌نقه‌ره په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ سووريا پچڕاندووه.
ئه‌ردۆغان له چه‌ندين بۆنه‌ى جياجيادا به‌شار ئه‌سه‌دى وه‌ك بكوژى هاووڵاتيانى وڵاته‌كه‌ى وه‌سفكردووه.
له 2016ه‌وه سوپاى توركيا ده‌ستيگرت به‌سه‌ر به‌شێكى فراوانى خاكى سووريا.
ئ.ر