به‌هاى خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى چه‌نده
ناديه موراد، وه‌ك يه‌كه‌م ئافره‌تى كوردستانى و عێراقى له نه‌رويج خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى پێدرا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ ناديه موراد، وه‌ك يه‌كه‌م ئافره‌تى كوردستانى و عێراقى له نه‌رويج به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ دێنیس ماکويگه کە خاوەن نەخۆشخانەیەکی تایبەته لە کۆنگۆ، خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتيى پێدرا و به‌هاى خه‌ڵاته‌كه‌ش جگه له بڕوانامهيهك و مه‌دالياى ئاڵتوونى مليۆنێك و سه‌د هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ريكييه.
خه‌ڵاتى نۆبڵ:
خه‌ڵاتى نۆبڵ بريتييه له شه‌ش خه‌ڵاتى نێوده‌وڵه‌تى و ساڵانه له لايه‌ن دامه‌زراوه‌كانى سويد و نهرويجهوه وه‌ك رێزلێنان ده‌به‌خشرێته ئه‌كاديمى و رۆشنبيران و داهێنه‌ران و چالاكان. داهێنه‌رى دينامت، ئه‌لفرێد نۆبڵ بۆ يه‌كه‌مجار له 27ى نۆڤێمبه‌رى 1895 وهسيهتى كردووه به داهێنانى و تايبه‌تى كردووه به بواره‌كانى فيزيا، كيميا، ئه‌ده‌ب، ئاشتى، پزيشكى و زانستى فه‌رمانى ئه‌ندامانى جه‌سته. بۆ يه‌كه‌مجار له 1901 ئه‌م خه‌ڵاته به‌خشراوه.

يه‌كه‌م ئاهه‌نگى بهخشينى خه‌ڵاته‌كه له بواره‌كانى ئه‌ده‌ب، فيزيا، كيميا، پزيشكى له ئه‌كاديمياى شاهانه‌ى ميوزيك له شارى ستۆكهۆڵمى سويد و له ساڵى 1901 به‌ڕێوه‌چووه. له ساڵى دووه‌مى بهخشينى خه‌ڵاته‌كه، پادشاى سويد خۆى راسته‌وخۆ خه‌ڵاته‌كه‌ى به‌خشيوه.
له مانگى ئۆكتۆبه‌ردا ناوى براوه‌كان له لايه‌ن ليژنه‌ى تايبهتمهندهوه راده‌گه‌يه‌نرێت و له مانگى ديسێمبهردا خه‌ڵاته‌كه به شێوه‌يه‌كى ره‌سمى ده‌به‌خشرێته براوه‌كان. به‌و پێيه‌ى داهێنه‌رى سويديى ئه‌لفرێد نۆبڵ له 10ى ديسهمبهر كۆچى دواييكردووه. خه‌ڵاتى ئاشتى نۆبڵ له شارى ئۆسلۆى پايته‌ختى نه‌رويج ده‌به‌خشرێ و خه‌ڵاته‌كانى ديكه له ستۆكهۆڵمى سويد.
به‌هاى خه‌ڵاته‌كه:
خه‌ڵاتى نۆبڵ ئاماژه‌يه بۆ بڕوانامهيهك و مه‌داليايه‌كى زێڕين و بڕێك پاره. كه له 1901دا بڕى پاره‌كه پێنج مليۆن كرۆن بووه، كه به‌رامبه‌ر بووه به يه‌ك مليۆن دۆلار. ئه‌گه‌ر له يه‌ك كه‌س زياتر كانديد بوون بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كه، پاره‌كه دابه‌ش ده‌كرێت له نێوانيان و مهرجيش نييه به هه‌مان بڕى يه‌كسان دابه‌ش بكرێت.
بڕى پاره‌كه چه‌ند جارێك زياد كراوه و له 1994 كرايه 7 مليۆن كرۆنى سويدى و له 2000 زيادكرا بۆ 9 مليۆن كرۆن و له 2001 كرايه 10 مليۆن كرۆن و دواتر له 2012 كرايه 8 مليۆن كرۆن و له 2017شدا جارێكى ديكه زيادكرا و كرايه 9 مليۆن كرۆن، كه به‌رامبه‌ر به مليۆنێك و 100 هه‌زار دۆلار.

بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و خه‌ڵاته شێوازى كانديدكردنى كه‌سايه‌تييه‌كان تا رادهيهك له يه‌ك جياوازه. بۆ نۆبڵى ئاشتى ده‌كرێت له لايه‌ن حكومه‌تى وڵاته‌كان و دادگا نێودهوڵهتييهكان و مامۆستايانى زانكۆ له بواره‌كانى زانسته كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، مێژوو، فه‌لسه‌فه و ماف و زانسته ئاينييه‌كان و سه‌رۆكى پهيمانگه تايبهتمهندهكانى بوارى ئاشتيى كانديد ده‌كرێن.
ناديه موراد
لە 5ی کانوونی دووەم/ يه‌نايرى 2016 حکوومەتی عێراق، به ره‌سمى ناديه موراد، کچە چالاکوانی ئێزدی بواری مافەکانی مرۆڤ و رزگاربووی دەستی داعش بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ئاشتيى كانديد كرد و ئه‌مڕۆش لە نەرویج خەڵاتی نۆبڵێ ئاشتی بۆ ساڵی 2018 ى پێبەخشرا.
ناديه موراد، ده‌بێته يه‌كه‌م ئافره‌تى كوردستانى و عێراقى كه خه‌ڵاتى نۆبڵى ئاشتى پێ ببه‌خشرێت.

نادیە موراد، لە دایکبووی ساڵی 1993یە، کچە چالاکوانێكی ئێزدییە، کە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی ساڵی 2014، شارۆچكەی شنگال كەوتە دەست رێكخراوی داعش نادیە وەك زۆر لە كچانی دیكەی ئێزدی رفێنرا، لە رۆژی 14/9/2014 نادیە لە دەستی داعش رزگاربوو، دوای رزگاربوونی چاوی بە زۆرێك لە سەرۆك و سەركردە دیارەكانی جیھان كەوت و ناوبراو بانگهێشتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى کرا و لەوێ باروودۆخی ئێزيدییەکان و تاوانەكانی داعشی بۆ جیھان گێڕایەوە.
نۆبڵى ئاشتى 2018
ئەمڕۆ هەینی، بە ئامادەبوونی 330 کاندید، مه‌راسيمى بهخشينى خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە نەرویج بەڕێوەچوو کە ئەو خەڵاتە تایبەتە بەو کەسانەی ژیانی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە جیهان تەرخان دەکەن.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى خه‌ڵاته‌كه به‌هاوبه‌شى ده‌درێته براوه‌كانى نۆبڵى ئاشتى، مه‌زنده ده‌كرێت ناديه موراد نيوه‌ى ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى پێ بدرێت و 550 هه‌زار دۆلار وه‌ربگرێت.
یەکێکی دیکە لە براوەکان، دێنیس ماکويگه کە خاوەن نەخۆشخانەیەکی تایبەت بەخۆیەتی بە ناوی پانزی لە شاری بوکاڤ لە کۆنگۆ، تێيدا چارەسەری ئەو ژنانە دەکات کە لەلایەن چەکدارە یاخییەکانی کۆنگۆوە دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتە سەر و ئەشکەنجە دەدرێن.
