سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل بێسه‌روشوێن بووه
پۆلیسی فه‌ره‌نسا لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا، لێكۆڵینه‌وه‌یان له پرسی بێسه‌روشوێنبوونی هۆنگۆی مینگ، سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل ده‌ستپێكردووه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دۆسیه‌ی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل بڵاویكرده‌وه، ئه‌ندامانی خێزانی هۆنگۆی مینگ، له كۆتایی مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ره‌وه په‌یوه‌ندییان پێیه‌وه پچڕاوه و بێسه‌روشوێن بووه.
سه‌رچاوه‌كه به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هاوسه‌ری سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل، په‌یوه‌ندی به هێزه ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نساوه كردووه و له بێسه‌روشوێنبوونی هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاگاداری كردوونه‌ته‌وه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌و كاته‌ی هۆنگۆی مینگ گه‌ڕاوه‌ته‌وه چین، په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنتی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، هۆنگۆی مینگ، ته‌مه‌نی 64 ساڵه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له شاری لیۆنی فه‌ره‌نسا ده‌ژین، كه باره‌گای ئینته‌رپۆلیش له‌و وڵاته‌یه.
مینگ به‌ر له‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی ئینته‌رپۆل له ساڵی 2016 وه‌ربگرێت، جێگری وه‌زیری ئاسایشی گشتی بووه له چین و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و وڵاته بێسه‌روشوێن بووه.
ئ. م