محه‌مه‌د بن سه‌لمان وه‌ڵامی تره‌مپ ده‌داته‌وه
بن سه‌لمان: ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما شكستی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه، وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و ئان و ساته‌دا هیچ پاره‌یه‌ك له بڕی سه‌قامگیری و ئه‌منییه‌تی سعوودیه ناده‌ن.
ئاژانسی بلوومبێرگی ئابووری بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، رياز چه‌كی له ئه‌مه‌ریكا كڕیوه و به به‌لاش وه‌رینه‌گرتووه و ده‌ڵێت: "له ئێستادا هیچ پاره‌یه‌ك له بڕی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری ناده‌ین".
شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه جه‌خت له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، په‌یوه‌ندی سعوودیه له‌گه‌ڵ تره‌مپ "زۆر باش و پته‌وه" و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، حه‌ز ده‌كات له‌گه‌ڵ تره‌مپ كار بكات.
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، بن سه‌لمان ده‌ڵێت: "به مه‌زه‌نده‌ی من، ببوورن ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه له قسه‌كانم تێبگه‌ن، به‌ڵام سه‌رۆك ئۆباما له‌ماوه‌ی 8 ساڵه‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا خۆیدا، له دژی زۆربه‌ی ئه‌جێنداكانی ئێمه كاری كرد، نه‌ك ته‌نها له سعوودیه، به‌ڵكو له ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ده‌شڵێت: "توانیمان ئه‌منیه‌تی خۆمان بپارێزین و له ئاكامیشدا ده‌ركه‌وت، سه‌ركه‌وتووبووین، ئه‌مه‌ریكاش له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆبامادا شكستی هێنا، بۆ نموونه له میسر".
محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ریاز و واشنتن، وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌یان له نێواندا هه‌یه، له‌گه‌ڵ باشتركردنی بازرگانی له نێوان هه‌ردوولا و گوتی: "ده‌ستكه‌وتی زۆر هه‌ن، ئه‌وه‌ش زۆر گرنگه", به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتن، هه‌ندێك له‌و چه‌كانه‌ی واشنتن به ریازی ده‌فرۆشێت، له‌سه‌ر خاكی سعوودیه درووست بكرێن.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، پێویسته سعوودیه بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی و سه‌قامگیری خۆی "پاره‌ی زیاترمان پێبدات"، چونكه به گوته‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر "ئه‌وان نه‌بن" سعوودیه ناتوانێت پارێزگاری له خۆی بكات.
ئ. م