ژنێكی دیكه له به‌سره كوژرا
ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر شه‌قام دۆزراوه‌ته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره‌ی باشووری عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌مممه 6/10/2018 رایگه‌یاند: "چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو ژنێكیان كوشتووه‌و بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی بزانرێت".
سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی: "هێزه ئه‌منییه‌كانی پارێزگای به‌سره له ناوچه‌ی (ئه‌منی داخلی) ته‌رمی ژنێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه له‌سه‌ر شه‌قام فڕێدراوه بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانرێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی بدۆزنه‌وه‌و هۆكاری كوشتنی ئه‌و ژنه‌ش ئاشكرا بكه‌ن".
ماوه‌یه‌كه له به‌سره و به‌غدا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، چه‌ندین ژن له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كوژراوون، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان چالاكوان و ناودارن، پێش چه‌ند رۆژێكیش له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا چه‌كدارێك به ماتۆڕێكه‌وه تاره فارس كچه مۆدێلی عێراقی كوشت و هێشتا بكوژه‌كه و ئه‌وانه‌ی له پشتییه‌وه‌ن ئاشكرا نه‌كراوون.