تره‌مپ: داعشمان له‌ناوبرد و پاسدارانمان لاوازكرد

"ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت"

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا دەڵێت: "داعشمان لە عێراق و سووریا لەناوبرد و بە كشانەوەشمان لە رێكەوتنی ئەتۆمی، پاسدارانی ئێرانمان لاوازكرد".

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە لە پێگەی كۆشكی سپیدا بڵاوكراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاته‌كه‌ی لە جیھان كردووەتەوە.

ھەروەھا ترەمپ گوتوویەتی، لەژێر فەرماندەیی من، رێكخراوی داعشمان لە عێراق و سووریا لەناوبرد و بە كشانەوەشمان لە رێكەوتنی ئەتۆمی، پاسدارانی ئێرانی و فەیلەقی قودس  و دەستوپێوەندەكانی لە حزبوڵای لوبنانی لاوازكرد.