تره‌مپ: داعشمان له‌ناوبرد و پاسدارانمان لاوازكرد
"ئه‌مه‌ریكا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بێت"
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا دەڵێت: "داعشمان لە عێراق و سووریا لەناوبرد و بە كشانەوەشمان لە رێكەوتنی ئەتۆمی، پاسدارانی ئێرانمان لاوازكرد".
بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە لە پێگەی كۆشكی سپی‌دا بڵاوكراوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە ستراتیژیەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاراستنی بەرژەوەندییەكانی وڵاته‌كه‌ی لە جیھان كردووەتەوە.
ھەروەھا ترەمپ گوتوویەتی، لەژێر فەرماندەیی من، رێكخراوی داعشمان لە عێراق و سووریا لەناوبرد و بە كشانەوەشمان لە رێكەوتنی ئەتۆمی، پاسدارانی ئێرانی و فەیلەقی قودس و دەستوپێوەندەكانی لە حزبوڵای لوبنانی لاوازكرد.