سه‌ربازێكی ئه‌مه‌ریكی هه‌وڵی كوشتنی پوتین ده‌دات
نامه‌ی ژه‌هراوی بۆ كۆشكی سپی و شاژنی بریتانیاش ناردووه
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كێك له جه‌نگاوه‌ره پێشه‌نگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه تۆمه‌تباره به ناردنی زه‌رفی نامه كه مادده‌ی ژه‌هراوی پێوه‌بووه بۆ كۆشكی سپی و پینتاگۆن، دانی به‌وه‌دا ناوه كه هه‌مان هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتین سه‌رۆكی رووسیاش داوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا كه به‌شێكی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ولیام كلاید ئالنی ته‌مه‌ن 39 ساڵان، سه‌ربازی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و و دوای ئه‌وه‌ی زه‌رفی نامه‌ی ژه‌هراوی بۆ كۆشكی سپی و پینتاگۆن ناردووه ده‌ستگیركراوه، ئه‌و جه‌نگاوه‌ره پێشه‌نگه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "زه‌رفی هاوشێوه‌م بۆ جیف چینس داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا و شاژنی بریتانیا و ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی رووسیاش ناردووه".
ئالن ده‌ڵێت: "نزیكه‌ی 100 ره‌گی رووه‌كی Ricinus له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كڕیوه كه دوو مادده‌ی سه‌ره‌كی ژه‌هراوی تێدایه، پاشان له ئۆفیسێكی نزیكی ماڵه‌كه‌مه‌وه ئه‌و زه‌رفه ژههراویانهم ناردووه".
لێكۆڵینه‌وه‌كان روونیانكردووهتهوه كه ده‌رهێنانی مادده ژه‌هراوییه‌كانی ره‌گی Ricinus تاڕاده‌یه‌ك ئاسانه و پێویست به‌وه‌ناكات له رووی تهنكیكییهوه زۆر شاره‌زا بیت بۆ ده‌رهێنانی ژه‌هره‌كه".
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، كۆشكی سپی و پینتاگۆن و ئۆفیسی لێكۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی رایانگه‌یاندبوو كه زه‌رفی نامه‌ی گوماناوییان بهدهستگهشتووه و دوو مادده‌ی سه‌ره‌كی كوشنده‌ی پێوه‌بووه. پاشان توانرا ئه‌نجامده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر بكرێت و دوای ساخبوونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان به‌سه‌ریدا، فه‌رمانی زیندانیكردنی بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌و مادده كوشنده‌ی ئالن به‌كاریهێناوه كه له ره‌گی Ricinus دایه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بیخوات ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی ریخۆڵه‌ی دوازهگرێ و سك ئێشه‌ی توند و خوێنبه‌ربوون له كه‌ناڵه‌كانی هه‌رسكردن و نه‌هێشتنی شله‌مه‌نی له جه‌سته‌ی مرۆڤ و له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا كه‌سه‌كه ده‌كوژێت.