له گوندی كوشاف 5 چه‌كداری داعش كوژران
سیروان بارزانی: فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان بۆمبابارانی كردوون
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/10/2018 فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له باشووری گوندی كوشاف له نزیك رووباری دیجله ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعشی بۆمبا‌باران كردووه و له ئه‌نجامدا 5 چه‌كداری رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه كوژراون.
سیروان بارزانی، به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمووری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به كورستان 24 راگه‌یاند: "فڕۆكه‌یه‌كی هاوپه‌یمان 6 چه‌كداری داعشی له باشووری گونده‌كه كردووه‌ته ئامانج و له ئه‌نجامدا 5 چه‌كداریان كوژراون".
هه‌روه‌ها گووتی: "به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانمان پێش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كان ئه‌و چه‌كدارانه بۆ بۆمباران بكه‌ن، له مووسڵ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سواتی عێراقی رووبه‌ڕووی یه‌كتری بوونه‌ته‌وه".
ماوه‌یه‌ك چالاكی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا زیادبووه‌و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عێراق رووبه‌ڕووی یه‌كتری ده‌بنه‌وه و چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداوه.
