تسونامی ئیندۆنیسیا وێران دەکات

نزیکەی دوو هەزار کەس مردون و هێشتا بەشێکیان نەدۆزراونەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

هەینی رابردوو بومەلەرزەیەک بە گووڕی 7.5 پلە  دوورگەی سولاوێسی لە وڵاتی ئیندۆنیسیای داو بەهۆیەوە تسونامییەکی وێرانکەر دروست بوو، ئاکامیش تاکو ئێستا یەک هەزار و 649 لاشەی قوربانیان لەژێر وێرانەی باڵەخانەکان دۆزراونەتەوە.

تاکو ئێستا چەند وڵاتێک هاوکارییان پێشکەش بە ئیندۆنیسیا کردووە بەڵام هێشتا سەدان قوربانی لە ژێر ماڵ و باڵەخانە رووخاوەکان ماون و نەدۆزراونەتەوە.

لەبەر زۆری ژمارەی قوربانیان، حکوومەت بڕیاریداوە بەشێکی زۆری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، لە گۆڕی بەکۆمەڵ بنێژرێن.

بەهۆی وێران بوونی بەشێکی زۆری چەند گەڕەکێکی شارۆچکەیەک، خەڵکی لە برسان دەدەن بەسەر سوپەر مارکێت و دوکانەکان و خواردن دەدزن، هەندێکیش کە کارەساتەکە زیانی پێنەگەیاندوون سوودیان لەو تاڵانییە وەرگرتووە و دەستیان کرووە بە بڕینی دوکان و بازاڕەکان.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

H.J