ئه‌ردوغان زۆر تووڕه‌یه و به‌ڵێنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌دات
"په‌كه‌كه له‌ناو ده‌به‌ین"
K24- هه‌ولێر:
دوای كوژرانی 8 سه‌ربازی توركیا له پارێزگای باتمانی باكووری كوردستان، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته به‌ڵێنیدا، به‌توندی ئه‌و تۆڵه‌یه له گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له قه‌ندیل و شنگال ده‌كاته‌وه.
به‌گویره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، له گوتارێكدا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی پارتی "داد و گه‌شه‌پێدان"ـی ده‌سه‌ڵاتدار له ئه‌نقه‌ره، ئه‌ردوغان ئاماژه‌ی به‌و رووداوه دا، كه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له سه‌ر یه‌كێك له رێگاكانی پارێزگای باتمانی باكووری كوردستان، 8 سه‌ربازی توركیا كوژران.
له گوتاره‌كه‌یدا ئه‌ردوغان پارتی كرێكارانی كوردستانی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوبرد و به‌ڵێنیپێدان، "با ئه‌و تیرۆریستانه باش بزانن، باجی كوشتنی ئه‌و 8 سه‌ربازه‌ی ئێمه 800 جار ئه‌وه‌نده ده‌بێت".
هه‌ورها گوتی: "ئێستا ئه‌وان له هه‌موو شوێنێك به‌دوای حه‌شارگه‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆئه‌وه‌ی خۆیان تێدا بشارنه‌وه، به‌ڵام ئێمه به رووخاندنی ئه‌و حه‌شارگانه به‌سه‌ریاندا هه‌موویان له‌ناوده‌به‌ین و له قه‌ندیل و شنگال ده‌یانسڕینه‌وه و به‌بێ وه‌ستان به‌رده‌وام به‌دوایانه‌وه ده‌بین".
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا راسته‌وخۆ دوای رووداوه‌كه‌ی شاری باتمان ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان له‌و ناوچه‌یه له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد.
له 10ی مارسی رابردوو، هێزه‌كانی سوپای توركیا به پاساوی بوونی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه به درێژایی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و باكووری كوردستان هاتنه ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه پیاده‌كان، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاش به به‌رده‌وامی ئه‌و ناوچانه بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌و هۆیه‌شه‌وه ترس و نیگه‌رانی له‌ناو گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه بڵاوبووه‌ته‌وه و چه‌ندین گوندیش چۆڵكراون.
H.B