وێنه‌ی هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رى نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بڵاوده‌بێته‌وه
له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له دیمه‌شق چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سما ئه‌سه‌د، هاوسه‌ری به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوده‌بێته‌وه كه ته‌واوی قژی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش دوای چاره‌سه‌ری كیمیاییه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سه‌ربازی له دیمه‌شق وه‌ریده‌گرێت.
ئه‌سما ئه‌سه‌د چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئۆڵۆمپیادی زانستی كۆبووه‌ته‌وه و به له‌چكێك سه‌ری داپۆشیوه، كه پێده‌چێت به‌هۆی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كیمیایی، قژی پێوه‌نه‌مابێت.
له ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی رابردوو، ئاژانسی هه‌واڵی سووری، هه‌واڵی تووشبوونی ئه‌سما ئه‌سه‌دی به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كه له قۆناغی سه‌ره‌تادایه و ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی ئاسانه.
له‌و وێنانه‌ی كه بڵاویكراونه‌ته‌وه، ئه‌سما كێشی له‌شی له‌ده‌ستداوه و به ئاسانی هه‌ستى پێده‌كرێت, هاوكات پێشتریش په‌یجی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سووریا، هه‌واڵی تووشبوونی ئه‌سما ئه‌سه‌دی به شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر به به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د، تووشبوونی ئه‌ندامانییان به نه‌خۆشییه كوشنده و درێژخایه‌نه‌كان بڵاونه‌كرده‌وه و به نهێنی ده‌یانهێشته‌وه.
ئه‌سما ئه‌سه‌د، وڵاتینامه‌ی به‌ریتانی هه‌یه و ته‌مه‌نی 43 ساڵه، دایكی سێ كوڕه به ناوه‌كانی حافز 16 ساڵ، زه‌ین 14 ساڵ و كه‌ریم 13 ساڵ.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)