هەنار پێنج سوودی گرنگی هەیە

پێنج سوودی گرنگی هەنار بزانە

K24 – هه‌ولێر:

هەنار یەکێکە لەو میوانەی دەیان سوودی گرنگی هەیە و پزیشکان رێنمایمان دەکەن هەرچی زووترە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ دروست بکەین.

پێگەی فەرمی نەیچوڕاڵ نیوز تیشک دەخاتە سەر چەند سوودێکی گرنگی هەنار کە وامان لێدەکەن ئەو میوەیە بکەینە خواردنێکی سەرەکی.

کاریگەری دژە شێرپەنجە

خواردنی هەنار رێگری لە دروستبوونی خانەکانی شێرپەنجە دەکات و دوورمان دەخاتەوە لە شێرپەنجەکانی پەنکریاس، کۆڵۆن، پڕۆستات و مەمک. ئەمەش وایکردووە ئەو خۆراکە بە یەکێک لە کاریگەرترین خۆراکە سروشتییەکان دابندرێت کە دژی شێرپەنجە دەجەنگێت.

تەندروستی دڵ

ئەگەر ئەو کەسانەی فشاری خوێنیان بەرزە رۆژانە بۆ ماوەی دوو هەفتە بڕی 150 میلیلیتر شەربەتی هەنار بخۆنەوە، فشاری خوێنیان دادەبزێت. هەروەها هەنار یارمەتی چالاککردنی سووڕی خوێن دەدات.

چالاكکردنی یادگا

ئەو کەسانەی دووچاری بیرچوونەوە دەبن پێویستە رۆژانە شەربەتی هەنار بخۆنەوە چونکە وەک هێورکەرەوەی دەروونی کاردەکات و یارمەتی بەهێزکردنی بیری مرۆڤ دەدات.

دژە هەوکردنە

هەنار یارمەتی جەنگی لەش بەرامبەر بە هەوکردنی هەناو و ریخۆڵە دەدات، ئەو بەشەشی لەهەنار بۆ ئەو مەبەستە سوودی زۆرە، رۆنی دەنکەکانییەتی.

سوودی وەرزشی

هەنار بە ڤیتامینەکانی ئەی، سی، بی و فایبە و کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و کالسیۆم دەوڵەمەندە، ئەمەش وایلێدەکات ببێتە سەرچاوەیەکی باشی ئەو کەسانەی رۆژانە وەرزش دەکەن. بۆیە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 15 شەربەتی هەنار دەخۆنەوە، وزەیەکی باشتریان دەبێت و چالاکتر یارییەکانیان ئەنجام دەدەن.

H.J

Fly Erbil Advertisment