له ته‌له‌عفه‌ر سوپا و حه‌شد ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان ده‌ستپێكرد
له چياى ماڵ‌وێران ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازييان ده‌ستپێكردووه
K24 – هه‌ولێر:
سوپاى عێراق و ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازييان بۆ راوه‌دوونانى داعش له ناوچه‌كانى چياى ماڵوێرانى سه‌ر به قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستپێكرد.
راگه‌ياندنى حه‌شدى شه‌عبى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا رايگه‌ياند، سوپا و حه‌شد پرۆسه‌يه‌كى ئه‌منى و سه‌ربازييان بۆ راوه‌دوونانى داعش ده‌ستپێكردووه.
له به‌ياننامه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌ندازه‌ى سه‌ربازى حه‌شد ده‌ستيكردووه به ده‌ستنيشانكردنى بۆمب و مينه چێندراوه‌كانى داعش و پرۆسه‌ى هه‌ڵگرتن و پووچهڵكردنهوهيان ده‌ستيپێكردووه.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى له كۆتايى ساڵى رابردوودا عێراق رايگه‌ياندبوو، كۆتايى به شه‌ڕى داعش هاتووه، به‌ڵام تا ئێستا سوپا و حه‌شد ده‌سته‌وه‌ستانن له كۆتايهێنان به مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و رێگرتن له كرده‌وه‌كانيان.