توركيا زانيارى نوێ له باره‌ى دۆسييه‌ى بێسه‌روشوێنبوونى خاشقچى بڵاوده‌كاته‌وه
، 15 كه‌سى ئه‌منى سعوودييه خۆيان گه‌ياندووه‌ته كونسوڵخانه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى توركيى، ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك كه‌سى سعووديى خۆيان گه‌ياندووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌يان، ئه‌و كاته‌ى جه‌مال خاشقچى له ناو بيناى كونسوڵخانه‌كه بووه و ئه‌و كه‌سانه پۆليسى سعووديى بوونه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، كه له زارى به‌رپرسانى ئه‌منى توركييه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، 15 كه‌سى ئه‌منى سعوودييه خۆيان گه‌ياندووه‌ته كونسوڵخانه‌كه.
ئه‌نادۆڵ بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه به دوو فڕۆكه خۆيان گه‌ياندووه‌ته توركيا و پاشان چوونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ى لێيانه‌وه هاتبوون.
پێشتر ئاژانسى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى توركياوه بڵاويكردبوويه‌وه، كه خاشقچى له ناو بيناى كونسوڵخانه‌كه كوژراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سعوودييه، سه‌رسوڕمانى خۆى سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆيانه ده‌ربڕيوه و بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركيا رێگه‌پێدراو نين له‌و باره‌يه‌وه قسه بكه‌ن.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى جه‌مال خاشقچى چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ ئيدى نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا رايانگه‌ياندووه، دۆسييه‌ى لێكۆڵينه‌وه بۆ ونبوونى جه‌مال خاشقچى ده‌كه‌نه‌وه، كه له 2ى ئه‌م مانگه‌وه بێسه‌روشوێنه.
خاشقچى سه‌رنووسى رۆژنامه‌ى (الوطن)ى سعوودى و راوێژكارى مير تركى فه‌يسه‌ڵ، باڵيۆزى پێشووى سعووديه له ئه‌مه‌ريكا بوو. دواى ئه‌وه‌ى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كرايه جێنشينى پادشا، ئه‌و وڵاته‌ى به‌جێهێشتووه.
ئ.ر