زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه شاری به‌غدایان هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌و شاره ئه‌نجامدران
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌دا له ناوچه جیاوازه‌كانی شاری به‌غدا، به‌لایه‌نی كه‌م 30 كه‌س بوونه قوربانی، له‌كاتێكدا به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی چله‌ی ئیمام حوسێن، رێوشوێنی توندی ئه‌منی له‌و شاره گیراونه‌ته‌به‌ر.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید راگه‌یاند، "له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له ناوچه‌ی ئه‌بو ده‌شیری باشووری ئه‌و شاره، 3 هاووڵاتی كوژران و 3ی دیكه‌ش بریندار بوون".
هه‌مان سه‌رچاوه راشیگه‌یاند، "4 هاووڵاتی دیكه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی هه‌ڵواسراو به ئۆتۆمۆبیلێكی گواستنه‌وه‌ی سه‌رنشینان له ناوچه‌ی شوعله‌ی رۆژئاوای به‌غدا كوژران و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێندراو له نزیك خاڵێكی پشكنین له ناوچه‌ی ئه‌بوغرێب له به‌غدا، 3 هاووڵاتی سڤیل كوژران و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون".
وه‌ك ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی لێوه ده‌كات، "له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا له ناو "سه‌بع ئهبكار"ی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و شاره، كه له‌ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێندراو ئه‌نجامدرا، 4 هاووڵاتی كوژران و 2ی دیكه‌ش بریندار بوون".
ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ش له‌كاتێكدان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌منی ئه‌و شاره دووپاتیانكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵڕۆژی چله‌ی ئیمام حوسێن و جووڵه‌ی زیاره‌تكاران بۆ شاری كه‌ربه‌لا، پلانێكی ئه‌منی تۆكمه‌یان له به‌غدا خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردن.
لای خۆشیه‌وه فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگه‌ری، هێزێكی تایبه‌تیان توانیویه‌تی 3 خۆكوژ له ناوچه‌ی ره‌زوانییه‌ی باشووری به‌غدا بكوژن، كه پلانیان بۆ هێرشكردنه سه‌ر زیاره‌تكارانی چله‌ی ئیمام حوسێن داڕشتبوو".
H.B