پۆست بۆ هادی عامری و فالح فه‌یاز داده‌تاشرێت
"عه‌بادی له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌بێته وه‌زیر"

K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند میدیایه‌كی عێراق له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی عێراقی زانیاری نوێ له باره‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان ده‌خه‌نه روو و ده‌ڵێن: "دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی كوتله سیاسییه‌كان ده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به رۆژنامه‌ی ده‌ڵیت: "راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، به ته‌وافوقی هێزه شیعی و سوننی و كوردییه‌كان و مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان و ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا و ئێران بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "گفتوگۆ و دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ له یه‌كه‌م رۆژی راسپاردنی عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌ستیپێكردووه، هه‌مووان له پێكهاته وه‌زارییه‌كه‌دا به‌شدار ده‌بن به هاوپه‌یمانی سائیروونیشه‌وه كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در پاڵپشتی ده‌كات".
روونیشكردووه‌ته‌وه "دابه‌شكردنی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌گوێره‌ی ئیستیحقاقی لیسته براوه‌كان ده‌بێت، پۆستی دیكه بۆ حكوومه‌تی عێراق زیاد ده‌بێت، وه‌ك جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئه‌منی".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی: "هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌در ده‌كرێته جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، فالح فه‌یاز جێگری سه‌رۆكوه‌زیران بۆ كاروباری ئاسایش، به‌ڵام به‌مه‌رجێك پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بدرێته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی عێراق".
به‌ڵام ھێشتا ئه‌م زانیاریانه به فه‌رمی له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو و ئه‌و كه‌سانه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه كه ناویان بۆ وه‌رگرتنی پۆسته نوێیه‌كان هێنراوه.