ئه‌ردوغان داوای روونكردنه‌وه له كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه ده‌كات
خه‌ریكه ئه‌ردوغان دیارنه‌مانی خاشقچی ده‌داته پاڵ سعوودیه
K24- هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا داوا له كونسۆڵخانه‌ی عه‌ره‌بستانی سعوودیه له شاری ئیسته‌نبوڵ ده‌كات، هۆكاری نه‌چوونه ده‌ره‌وه‌ی جه‌مال خاشقچی، رۆژنامه‌نووسه بێسه‌روشوێن بووه‌كه‌ی سعوودیه ئاشكرا بكات.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌ردوغان رووی قسه‌كانی له به‌رپرسانی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه له ئیسته‌نبوڵ كرد و گوتی: "ده‌مانه‌وێت روونكردنه‌وه له‌باره‌ی نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خاشقچی له ته‌لاری كونسۆڵخانهكهتان بده‌ن".
سه‌رۆك كۆماری توركیا دووپاتیشیكرده‌وه، "ئێمه دڵنیاین خاشقچی چووه‌ته ناو كونسۆڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئیسته‌نبوڵ"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه كه هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه سعوودیه له بینایه‌ی كونسۆڵخانه پشتڕاست بكاته‌وه.
دواى ئه‌وه‌ی دوێنێ ئه‌ردوغان به‌رپرسیارێتی به‌دواداچوونی ئه‌و كه‌یسه‌ی له‌ئه‌ستۆ گرت، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه جه‌ختی كرده‌وه، كه خودی خۆی سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی ده‌كات و گوتی: "به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ئه‌ركی سیاسی و مرۆڤایه‌تی ئێمه‌یه".
به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، له لێدوانه‌كه‌یدا سه‌رۆكی توركیا دووپاتیشكرده‌وه، "ناكرێت به‌رپرسانی كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه به گوتنی ته‌نیا ده‌سته‌واژه‌ی "ئه‌و له بینایه‌ی كونسۆڵخانه‌كه چووه‌ته ده‌ره‌وه" خۆیان له‌و كه‌یسه بێبه‌ری بكه‌ن".
#عاجل | الرئيس #أردوغان حول اختفاء #خاشقجي: مسؤولو القنصلية #السعودية لا يمكنهم تبرئة ساحتهم عبر القول "إنه قد غادر" القنصلية
— ANADOLU AGENCY (AR) (@aa_arabic) October 8, 2018
ئه‌ردوغان گوتیشی، "هه‌ركه‌سێك بڵێت خاشقچی له كونسۆڵخانه‌ی سعوودیه چووه‌ته ده‌ره‌وه پێویسته به‌به‌ڵگه‌ی تۆماركراو بۆمان بسه‌لمێنێت".
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ردوغان له میانه‌ی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له وڵاتی هه‌نگاریا هاتووه، كه ئه‌مڕۆ به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته بۆدابێستی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌ی و بڕیاره سه‌ردانه‌كه‌ی ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
پیشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌نقه‌ره داوایان له سعوودیه كردووه رێگه‌یان بدات به‌هۆی دیارنه‌مانی جه‌مال خاشقچی، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته بپشكنن.
.jpg)
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو بڵاویكردبووه‌وه, وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دوێنی باڵیۆزی سعوودیه‌ی له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كردووه و داوای هاوكاریكردنی كردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له پرسی خاشقچی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا له‌چوارچێوه‌ی به‌رده‌وامبوونی هه‌واڵی جۆراوجۆردایه له‌سه‌ر چاره‌نووسی جه‌مال خاشقچی كه له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه بێسه‌روشوێن بووه و گوومانی ئه‌وه خراوه‌ته روو كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه ئه‌و نه‌یاره‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان له ناو كونسوڵخانه‌كه‌دا كوشتبێت..
هه‌روه‌ها دوای چه‌ند رۆژێكه له قسه‌كانی محه‌مه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه كه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ رێگه‌دان به پشكنینی كونسوڵخانه‌كه‌یان له ئیستانبوڵ له‌لایه‌ن توركیاوه ده‌ربڕیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ونبووه‌دا بگه‌ڕێن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا رایانگه‌یاند دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ دیارنه‌مانی رۆژنامه‌نووسی ئۆپۆزسیۆنی سعوودی جه‌مال خاشقچی كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی چووه‌ته ناو كونسوڵخانه‌ی سعوودیه له ئیستانبوڵ له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه هیچ هه‌واڵێكی نییه و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵی پچڕاوه.
هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، دوێنێ له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی توركیا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی لێكدانه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كانی پۆلیسی توركیا، خاشقچی له پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه بۆ داڕێژراودا له‌ناو كونسوڵخانه‌ی توركیا له ئیستانبوڵ كوژراوه" هه‌ر چه‌نده سعوودیه ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كاته‌وه.
H.B