سه‌در هه‌ڕه‌شه له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات
سه‌در: كاتی ئه‌وه‌یه دزه‌كان سزا بدرێن
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در دووپاتیكرده‌وه، "له رابردوودا حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌شی خۆیان له پۆست و پله وه‌رگرتووه و بڕێكی زۆری سه‌روه‌تی وڵاتیشیان خستووه‌ته گیرفانیانه‌وه"، روونیشیكرده‌وه، "ئێستا كاتی سزادانی ئه‌وانه‌یه كه سه‌روه‌تی عێراقیان دزیوه".
سه‌در ئه‌م قسانه‌ی له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر كردوویه‌تی و جه‌ختی كرده‌وه، "ماوه‌ی 15 ساڵ حزبه سیاسییه‌كان به شه‌رعی یاخۆد ناشه‌رعی سه‌روه‌تی وڵاتیان بردووه" و پرسیاریش ده‌كات، "ئایا ئه‌مه به‌س نییه؟".
سه‌در له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ئه‌و رۆژگاره به‌سه‌رچوو كاتێك حزبه‌كان خاوه‌ن پشكی پۆست و پله بوون و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاتیان ده‌خسته گیرفانه‌كانیان، ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه گه‌ل مافی خۆی له‌ڕێگه‌ی كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ و ته‌كنۆكراته‌وه وه‌رگرێته‌وه، هه‌وره‌ها كاتی ئه‌وه‌یه سزای هه‌موو ئه‌و كه‌سانه بده‌ین، كه سه‌روه‌تی عێراقیان دزیوه و ئاستی به‌رژه‌وه‌ندی و ده‌ستپاكی به‌رز بكه‌ینه‌وه، هه‌مدیسان كاتی ئه‌وه‌یه دوور له ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌كان گه‌ل به مافه‌كانی بكات و كاتی ئه‌وه‌یه هاووڵاتی به‌رامبه‌ر وڵات له به‌رزترین ئاستدا ئه‌ركی نیشتیمانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندی حزبایه‌تی، چینایه‌تی، مه‌زهه‌بیه‌ت، ناوچه‌گه‌ری، هۆزایه‌تی، خێزانی و كه‌سایه‌تی هه‌ڵگرێت".
سه‌در گوتیشی، "ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه نیشتمان و هاووڵاتی بخرێته سه‌رووی هه‌موو ئینتیمایێكهوه".
ئه‌م تویته‌ی سه‌در دوای ئه‌وه هاتووه، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی راسپێردراو بۆ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت راسپێردراوه و فشاره‌كانیش بۆ كاندیدكردنی كه‌سانی ته‌كنۆكرات بۆ پۆستی وه‌زاره‌ته‌كان زیاتر بوونه.
الزعيم العراقي السيد مقتدى الصدر اعزه الله تعالى ، ينشر تغريدة مهمة في حسابه بموقع تويتر ، جا‌ء فيها:
— Daya Abeed (@AbeedDaya) October 8, 2018
أما أن الاوان كي ينبذ المواطن الاحزاب الفاسده #الوطن_والمواطن_ينتصر pic.twitter.com/06NRwJwlcm
به‌ر له چه‌ند رۆژێكیش موقته‌دا سه‌در داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردبوو، له پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتوو پۆسته ئه‌منییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیان بهێڵێته‌وه و كاندیدی هیچ لایه‌نێكی سیاسی بۆ ئه‌و پۆستانه قبووڵ نه‌كات.
H.B