وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا بۆ دووه‌مجار باڵيۆزى سعوودييه‌ى بانگهێشت كرد
بۆ ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى پرسيارى لێبكات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، باڵيۆزى سعوودييه له ئه‌نقه‌ره، وهليد بن عهبدولكهريمى بانگ كرد بۆ ئه‌وه‌ى سه‌باره‌ت به ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى پرسيارى لێبكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى توركى، ئه‌نادۆڵ بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ دووه‌مجار باڵيۆزى سعوودييه له ئه‌نقه‌ره بانگهێشتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا كراوه.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، توركيا هه‌موو هاوكارييه‌كى بۆ سعوودييه ده‌ربڕيوه به مه‌به‌ستى دياريكردنى چاره‌نووسى خاشقچى.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، باڵيۆزى سعوودييه‌ى بۆ يه‌كه‌مجار بانگهێشت كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى له باره‌ى چاره‌نووسى خاشقچى پرسيارى لێبكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ له وتارێكدا، رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست، هانى ئيداره‌ى ئه‌مه‌ريكاى داوه بۆ ئه‌وه‌ى داوا له سعوودييه بكرێت چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى ديار بكات و ئه‌گه‌ر سعوودييه‌ش به‌و داوايه رازى نه‌بوو، سزا بدرێت.
رۆژنامه‌كه، داواشيكردووه، هه‌وڵى زياتر بدرێت بۆ ئاشكراكردنى چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى.
واشنتن پۆست ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا سعوودييه و مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان به دۆستى نزيكى خۆى ده‌زانێت، هه‌ر بۆيه پێويسته سعووديه وه‌ڵامى داواى ئه‌مه‌ريكا بداته‌وه و چاره‌نووسى خاشقچى ئاشكرا بكات.
باسى له‌وه‌شكردووه، ئه‌گه‌ر جێنشينى سعوودييه، هاوكارى ئه‌مه‌ريكا نه‌كات، پێويسته كۆنگرێسى ئه‌مه‌ريكا وه‌ك يه‌كه‌م هه‌نگاو سه‌رجه‌م هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى واشنتن بۆ رياز رابگرێت.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست داواى ئه‌وه‌شى كردووه، رياز وه‌ڵامى پێويست بۆ ئه‌و پرسياره بداته‌وه، كه بۆچى 15 كارمه‌ندى ئه‌منى سعوودييه چوونه‌ته كونسوڵخانه‌كه‌وه ئه‌و كاته‌ى خاشقچى له‌وێ بووه.
له كۆتايى داواكارينامهكهيدا، واشنتن پۆست نيگه‌رانى خۆى بۆ چاره‌نووسى خاشقچى ده‌ربڕيوه و رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وێت ئه‌و مردووه، پێويسته هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت بۆ ئه‌وه‌ى لێپرسينه‌وه له بكه‌رانى ئه‌و تاوانه بكرێت.
دوێنێ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى توركيى، ئه‌نادۆڵ، بڵاويكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك كه‌سى سعووديى خۆيان گه‌ياندووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌يان، ئه‌و كاته‌ى جه‌مال خاشقچى له ناو بيناى كونسوڵخانه‌كه بووه و ئه‌و كه‌سانه پۆليسى سعووديى بوونه.
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، كه له زارى به‌رپرسانى ئه‌منى توركييه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، 15 كه‌سى ئه‌منى سعوودييه خۆيان گه‌ياندووه‌ته كونسوڵخانه‌كه.
ئه‌نادۆڵ بڵاويشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه به دوو فڕۆكه خۆيان گه‌ياندووه‌ته توركيا و پاشان چوونه‌ته‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ى لێيانه‌وه هاتبوون.
پێشتر ئاژانسى رۆيته‌رز له زارى به‌رپرسانى توركياوه بڵاويكردبوويه‌وه، كه خاشقچى له ناو بيناى كونسوڵخانه‌كه كوژراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ره‌سمى سعوودييه، سه‌رسوڕمانى خۆى سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆيانه ده‌ربڕيوه و بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه به‌رپرسانى توركيا رێگه‌پێدراو نين له‌و باره‌يه‌وه قسه بكه‌ن.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى جه‌مال خاشقچى چووه‌ته كونسوڵخانه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ئه‌سته‌نبوڵ ئيدى نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا رايانگه‌ياندووه، دۆسييه‌ى لێكۆڵينه‌وه بۆ ونبوونى جه‌مال خاشقچى ده‌كه‌نه‌وه، كه له 2ى ئه‌م مانگه‌وه بێسه‌روشوێنه.
خاشقچى سهرنووسى رۆژنامه‌ى (الوطن)ى سعوودى و راوێژكارى مير تركى فه‌يسه‌ڵ، باڵيۆزى پێشووى سعووديه له ئه‌مه‌ريكا بوو. دواى ئه‌وه‌ى مير محه‌ممه‌د بن سه‌لمان كرايه جێنشينى پادشا، سعوودييه‌ى به‌جێهێشتووه.
ئ.ر