عادل عه‌بدولمه‌هدى: كێ ده‌يه‌وێت ببێته وه‌زير با سيڤييهكهى پێشكه‌ش بكات
كێ له خۆي‌دا توانا و لێهاتوويى ده‌بينێت بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته وه‌زير
K24 – هه‌ولێر:
راسپێردراو بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، كێ له خۆي‌دا توانا و لێهاتوويى ده‌بينێت بۆ ئه‌وه‌ى بكرێته وه‌زير، با خۆى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته وه‌زارييه‌كان كانديد بكات و سيڤى پێشكه‌ش بكات.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، عادل عه‌بدولمه‌هدى رايگه‌ياندووه، ئه‌ركى يه‌كه‌مى ئه‌وه‌يه له ماوه‌ى ده‌ستووريدا هه‌موو ئاماده‌كارييه‌كان بۆ پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت ته‌واو بكات و به‌رنامه‌ى كارى حكومه‌ته‌كه‌ى ئاماده بكات.
ئه‌وه‌شى گوتووه: به له‌به‌ر چاوگرتنى ئه‌و هه‌موو داواى ديدار و كۆبوونه‌وه و په‌يوه‌ندييه تهلهفۆنييانه كه به مه‌به‌ستى پيرۆزبايى ئاراسته ده‌كرێن، داواى لێبوردن ده‌كه‌م و هه‌ر كه‌س توانا و لێهاتوويى هه‌يه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زارى با سيڤييهكهى پێشكه‌ش بكات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌نيا له رێگه‌ى پێگه‌ى ئه‌ليكترۆنييه‌وه ده‌توانێت داواكارى خۆى پێشكه‌ش بكات.
دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى نوێى كۆمارى عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدى له لايه‌ن به‌رهه‌م ساڵحه‌وه راسپێردرا بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ناوبراو ده‌ستى به هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكومه‌ت كردووه.