كۆنگرێسمانێكى ئه‌مه‌ريكا: كوژرانى خاشقچى لێكه‌وته‌ى مه‌ترسيدارى بۆ سعوديه ده‌بێت
پێويسته حكومه‌تى سعودييه، وه‌ڵامێكى روون و ئاشكراى هه‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مه‌ريكا، ليندسى گراهام، زنجيرهيهك تويتى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر سه‌باره‌ت به ديارنه‌مانى جه‌مال خاشقچى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌و ميانه‌يه‌دا رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر هه‌واڵى كوژرانى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پشتڕاستبكرێته‌وه، لێكه‌وته‌ى وێرانكارى ده‌بێت بۆ سعووديه.
ليندسى گراهام نووسيويه‌تى: زۆرێك ترس و نيگه‌رانيان هه‌يه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسى جه‌مال خاشقچى، بۆيه پێويسته حكومه‌تى سعودييه، وه‌ڵامێكى روون و ئاشكراى هه‌بێت له باره‌ى پرسيارى چاره‌نووس و شوێنى مانه‌وه‌ى خاشقچييهوه.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: دڵنيام ئه‌گه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه له‌سه‌ر سعودييه ساغ ببنه‌وه، ئه‌وا، لێكه‌وته‌ى مه‌ترسيدار و وێرانكهريان ده‌بێت بۆ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان سعودييه و ئه‌مه‌ريكا و ده‌بێت سعودييه باجه‌كه‌ى بدات، كه ته‌نيا له رووى ئابوورييه‌وه نابێت.
ژماره‌يه‌ك ناوه‌ندى ميديايى ئه‌مه‌ريكا له‌و بڕوايه‌دان، هۆشدارى دانه‌كه‌ى سيناتۆر گراهام هه‌وڵدانه بۆ قۆستنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه و وه‌به‌رهێنانى سياسى تێيدا له كاتێكدا بڕياره له شه‌شى مانگى داهاتوو پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆنگرێس به‌ڕێوه بچێت، كه كۆمارييه‌كان ده‌يانه‌وێت به هه‌مان قورسايى تێيدا بمێننه‌وه و زۆرينه مسۆگه‌ر بكه‌ن.
پۆليسى توركيا رايگه‌ياندووه، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو 15 كه‌سى سعودى خۆيان گه‌ياندووه‌ته ئه‌سته‌نبوڵ و دواتر توركيايان به‌جێهێشتووه.
خاشقچى رۆژى دووى ئه‌م مانگه، له‌سه‌ر واده‌يه‌كى دياريكراو به مه‌به‌ستى راييكردنى كارێكى ئيدارى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعوديهى له ئه‌سته‌نبوڵ كردبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسى نادياره.
به گوێره‌ى ئاژانسى رۆيته‌رز، به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا له‌و بڕوايه‌دان، خاشقچى له ناو كونسوڵخانه‌كه له پرۆسه‌يه‌كى ئه‌منيى هه‌واڵگرى سعوديه كوژرا بێت.