ترەمپ نیگەرانە
نایەوێت گوێبیستی ھەواڵەكەش بێت
K24 - ھەولێر
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەو بەهۆی دیارنەمانی چارەنووسی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی لە ئیستانبوڵ نیگەرانە و نایەوێت گوێبیستی هەواڵی لەو شێوەیەش بێت.
ترەمپ هیواشی خواست ئەم کێشەیە چارەسەر بێت و گوتیشی "تاوەکو ئێستا کەس لەبارەی چارەنووسی ئەو رۆژنامەنووسە هیچ نازانێت".
رۆژنامەنووس و گۆشەنووسی رۆژنامەی واشنتن پۆستی بە رەگەز سعوودی جەمال خاشقچی، لە 2/10/2018 به مه‌به‌ستى راييكردنى كارێكى ئيدارى سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ى سعوودیيهى له ئیستانبوڵ كردبوو، به‌ڵام له‌و كاته‌وه تائێستا چاره‌نووسى نادياره. به گوێره‌ى ئاژانسى رۆيته‌رز، به‌رپرسانى ئه‌منى توركيا له‌و بڕوايه‌دان، خاشقچى له ناو كونسوڵخانه‌كه له پرۆسه‌يه‌كى ئه‌منيى هه‌واڵگرى سعوودیيه كوژرا بێت.