"كه‌سایه‌تییه نه‌ویستراوه‌كان" كۆسپێكی دیكه‌ی به‌رده‌م عه‌بدولمه‌هدی-یه
كۆسپه‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو كۆتاییان نایه‌ت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی عێراقی رایگه‌یاندووه، حزبه سیاسییه‌كان، گوشارهكانییان بۆ سه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو چڕتر كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدانییان له پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێ، قه‌بووڵ بكرێن.
وێبسایتی رووسیه‌لیه‌وم، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك بڵاویكردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له حزبه سیاسییه‌كان، ئه‌و كه‌سایه‌تییانه كاندید ده‌كه‌ن، كه نه له شه‌قامی عێراقی و نه له‌لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه "ویستراون".
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردووه‌ته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو ئه‌و كاندیدانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر گوشارهكانییان به‌رده‌وامن و سوورن له‌سه‌ر دانانی ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆیان كاندیدیان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: "چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا، عه‌بدولمه‌هدی، ده‌ستی به گفتوگۆی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ حكوومه‌ت كردووه، به‌ڵام رووبه‌ڕووی هه‌ندێك ئاسته‌نگ و كۆسپ بووه‌ته‌وه كه حزبه سیاسییه‌كان سه‌پاندوویانه".
به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقی، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو، ته‌نها 30 رۆژی له‌به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی عێراق پكبهێنێت.
ئ. م