"نابێت عه‌بادی له حكوومه‌تی نوێ‌دا هیچ پۆستێكی بدرێتێ"
سه‌رچاوه‌یه‌كی بنیات: پابه‌ندی مه‌رج و رێوشوێنه‌كانی حكوومه‌تی نوێین

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/10/2018 سه‌رچاوه‌یه‌ك له هاوپه‌یمانی بنیات به سه‌رۆكایه‌تی هادی عامری و نووری مالیكی رایگه‌یاند: "هاوپه‌یمانێتی بنیات رێگه به حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ناده‌ین له كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پۆستی وه‌ربگرێت و پاڵپشتی خۆمان بۆ رێوشوێن و مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی ئه‌م كابینه تازه‌به دووپاتده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی بنیات ده‌ڵێت: "به‌توندی ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه كه عه‌بادی پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه یان جێگری سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "عه‌بادی له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تدا شكستیهێناوه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوو كه سه‌رۆك وه‌زیران بووه، بۆیه بنیات ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ پۆستێكی وه‌زاره‌ت و حكوومی به عه‌بادی بدرێته‌وه".
ئه‌و قسانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی بنیات كه زانیاری به ژماره‌یه‌ك میدیای عێراقی داوه له كاتێكدایه، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كان كه‌وتووه‌ته گفتوگۆوه بۆ ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكبهێنێ.
هه‌واڵی ئه‌وه‌ش بڵاوكرابووه‌وه كه ئه‌گه‌ری هه‌یه عه‌بادی داوای پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكات، به‌ڵام ھێشتا ئه‌و زانیاریانه به فه‌رمی پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.