ژنە میدیاکارێك دەیەوێت ببێتە گوتەبێژی حکوومەت

سیڤی پێشكەش بە سەرۆكوەزیران كردووە

K24 - ھەولێر

ژنە میدیاكارێكی عێراقی سیڤی خۆی پێشكەش بە سەرۆكوەزیری راسپێردراو كرد، تاكو وەك گوتەبێژی حكوومەت دابمەزرێت.

دالیا عەقیدی، كە ماوەی 30 ساڵ زیاترە لە كاری میدیایی ناوخۆیی و دەرەوەدا كاریكردووە، یەكەم كەسە سیڤی خۆی پێشكەش بە عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق كرد.

دالیا، كە تەمەنی 50 ساڵە، لە رێگەی تویتەرەوە داواكارییەكەی پێشكەشكردووە و دەڵێت، سەربە ھیچ حزبێك نییە.

پێشتر، عەبدولمەھدی، رایگەیاندووە، ھەركەسێك توانا و لێهاتوويى لە خۆیدا ده‌بينێت بۆ ئه‌وه‌ى پۆستێك لە حكوومەت وەربگرێت، دەتوانێت بەشێوەی ئەلكترۆنی سيڤى خۆی پێشكه‌ش بكات.

ژنە میدیاکارێك دەیەوێت ببێتە گوتەبێژی حکوومەت
ژنە میدیاکارێك دەیەوێت ببێتە گوتەبێژی حکوومەت
ژنە میدیاکارێك دەیەوێت ببێتە گوتەبێژی حکوومەت
ژنە میدیاکارێك دەیەوێت ببێتە گوتەبێژی حکوومەت